ناوی كاكا له‌پێكهاته‌ی به‌رازیل ونه ... دیاری نه‌کراو
: ناوی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی "كاكا" له‌پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نابینرێت كه‌بڕیاره له‌یاریه‌كی دۆستانه‌دا به‌رامبه‌ر سوید ئه‌نجامبدرێت . بڕیاروایه ڕۆژی چوارشه‌ممه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و سوید ئه‌نجام بدرێت, وه‌به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ویاریه‌دا له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری‌به‌ڕازیله‌وه (كارلۆس دۆنكا) وه یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست و گۆڵكه‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ی ئیتالی (كاكا) بانگهێشتكراوه, به‌ڵام ناوبراو ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند "كه‌ناتوانم به‌شداری ڕأهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌م بكه‌م كه‌بڕایاره له له‌نده‌ن له خێوه‌تگه‌یه‌كدا ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن ". جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه‌هه‌تا ئێستا و دوای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی كاكا هیچ وه‌ڵامێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌وه بۆ ناوبراو نه‌نێردراوه . هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوونی كاكا یاریزانی به‌ناوبانگی هێڵی به‌رگری یانه‌ی ڕۆماش (جوان سیلڤێرا) به‌هۆی پێكانه‌وه ئاماده‌ی یاریه‌كه‌نابێت .