2008/3/23
له‌یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئیتالیا یاریزانی به‌ناوبانگی هێرشبه‌ری ئیسپانی (ڕاول گۆنزالیس) دوورخرایه‌وه و له‌جێگای ئه‌و یاریزانی لاو‌و تازه پێگه‌یشتوو (ڕۆبن) یاری ده‌كات .
له‌هه‌واڵێكی له‌ناكاوو چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی {ماركا}ی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه "ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی (لویس ئاراگۆنیس) ڕایگه‌یاند كه له‌یاری دۆستانه‌ی ئیسپانیا‌و ئیتالیا كه‌ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ڕاول گۆنزالیس یاری ناكات, وه‌له‌جێگای ئه‌و یاریزانی یه‌ده‌كی ته‌مه‌ن بیست ساڵ (دی لارید) ی یانه‌ی خیتافی یاری پێده‌كرێت .
ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌كه پشێویه‌كی زۆری له‌ڕیزی هانده‌رانی ئیسپانیادا درووستكرد چونكه ئه‌وان پێیان وایه ڕاول پارێزه‌ری نازناوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه .
هه‌رچی ڕاهێنه‌ری ئیسپانیاش (لویس ئه‌راگۆنیس)ه پێی وایه (ڕۆبن دی لارید) گه‌لێك له‌ڕاول باشتره به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی یانه‌ی خیتافی كرد بۆ به‌ره‌و پێشبردنی یانه‌كه‌ی له به‌ده‌ستهێنانی جامی مه‌لیكی ئیسپانیا كه‌ئێستا بۆ دوایاری له‌به‌رامبه‌ر ڤاله‌نسیادا ماوه‌ته‌وه .
نووسینی: ژەنگار ڕێکه‌وتی 21:36
چینی:
دیاری نه‌کراو بۆ که‌سی‌تر |
بۆچوون(0)