
هه‌واڵه‌کان له ئینگلته‌راوه واڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌رسیناڵ و چێڵسی له ململانێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی یاریزانێکی لاوی ئیسڕائیلی که له‌ڕێزه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌ی پله‌دوودا یاری ده‌کات و توانیویه‌تی ئاستێکی نایاب پێشکه‌ش بکات وه یاریزانه‌که ناوی گای ئۆڵسنی ته‌مه‌ن 16 ساڵه ، هه‌ر له‌و باره‌وه ڕۆژنامه‌ی The Sun ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا له‌ئینگلته‌رادا چه‌ند یانه‌ی ململانێیانه له‌سه‌ر تواناکانی ئۆڵسن به‌ڵام له گرنگترینیان یانه‌کانی ئه‌رسیناڵ و چێڵسین، وه‌به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی ئۆڵسن ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا تا ئێستا چه‌ندین بۆندی به‌ده‌ست گه‌یشتوه له گرنگترین یانه‌کانی ئه‌وروپاوه وه ووتی چێڵسی زۆر نزیکه لا ئۆڵسن که بیباته ڕیزه‌کانی، جێگه‌ی ووتنه گای ئۆڵسن نزیکه‌ی 3 وه‌رزه له‌ڕیزه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌دا یاری ده‌کات به‌ڵام یانه‌ی پله دووی به‌رشه‌لۆنه و له ێڵی ناوه‌ندایه به‌ڵام ده‌توانێت کاری هێرشبه‌ریش بکات.