ڕۆما ده‌نگی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ده‌گه‌ڕینێته‌وه له خولی ئیتاڵیادا ... دیاری نه‌کراو

یانه‌ی ڕۆما توانی سه‌رکه‌وتن بگه‌ڕێنێته‌وه له خولی ئیتاڵیادا دوای ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌مبولی به ئه‌نجامی 2-1 له‌و یاریه‌ی که له هه‌فته‌ی سیهه‌میندا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا یاریزان ماکس توینتو گۆلی یه‌که‌می بۆ خاوه‌نه‌کانی یاریگا تۆمارکرد له خوله‌کی 36، به‌ڵام یانه‌ی ئه‌مبولی توانیان گۆلی به‌رامبه‌ر بهێننه‌وه له خوله‌کی 50 له ڕێگای سێبه‌ستیان جیوفینکو. وه له خوله‌کی 63 دا کریستان بانوتشی گۆلی بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد بۆ ڕۆما،
وه پێشتر یانه‌ی ڕۆما شکتستی هێنا له دێربی پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی لاتسیۆ به ئه‌نجامی 3-2 له هه‌فه‌تی پێشوودا.