خێتافی پێنگاوێكی گه‌وره‌ی هاوێشت له (كــۆپا دیل رێی) ... دیاری نه‌کراو
یانه‌ی خێتافی دوێنێ شه‌و پێنگاوێكی گه‌وره‌ی له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی شای ئیسپانیا دوای ئه‌وی له یاری چوون له ڕایسینگ سانتاندێری برده‌وه به ئه‌نجامی 3-1 .
گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 1-1 كۆتایی هات…ڕۆبین دێلا ڕێد گۆڵی یه‌كه‌می بۆ خێتافی له خووله‌كی 25 دا تۆماری كرد به‌ڵام دوای 3 خووله‌ك یاریزانی پۆڵه‌ندی ئیبی سامۆلاریك گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی تۆماركرد له خووله‌كی 28 دا.
له گێمی دووه‌مدا یاریزان فرانسیسكۆ كاسوێركۆ و یاریزان مانۆ دیل مۆرال دۆڵی دووه‌م و سێیه‌میان تۆماركرد له خووله‌كه‌كانی 57 و 83 دا.
یاری هاتنه‌وه له 19 مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێ له یاریگای یانه‌ی ڕایسینگ.