هه‌واله‌کان له ووڵاتی یتنگلته‌راوه وا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا یانه‌ی مان یونایتد له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که یاریزانێکی به‌رگریکاری ده‌سته ڕاست بهێنێته یانه‌که‌ی تا بتوانێت ئه‌و که‌لێنه‌ی که هه‌ندێ جار به هۆی بێکانی گاری نیڤڵه‌وه دروست ئه‌بێت پڕی کاته‌وه ، وه له هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه که‌وا یانه‌که چاوی بڕیوه‌ته هه‌ردوو یاریزانی به‌ڕازیلی دانێل ئه‌لڤیس که له‌ڕیزه‌کانی سیڤیلیه‌دا یاری ده‌کات له‌گه‌ڵ سیسینۆ که‌له ڕیزه‌کانی یانه‌ی ڕۆمادا یاری ده‌کات ، وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێز فێرگیسۆن ڕاهێنه‌ری یانه‌که به‌به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی مان یونایتدی ووتوه که‌وا یه‌کێک له‌و یاریزانانه بێنێت ه‌یانه‌که‌یان چونکه له‌توانایاندا هه‌یه سوودێکی گه‌وره به‌یانه‌که بگه‌یه‌نن ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سیسینۆ بچێته یانه‌ی مان یوناید چونکه له پێشتردا ڕایگه‌یاندبوو که‌وا یانه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵی ڕۆما جێده‌هێڵێت چونکه زۆربه‌ی یاریه‌کانی یانه‌که له‌سه‌ر کورسیه‌کانی یه‌ده‌گ به‌سه‌ر ده‌بات.