ئینته‌رمیلان پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی كرد دوای به‌رامبه‌ر بوونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕۆما دوێنی شه‌و له میانه‌ی جه‌وله‌ی 25 كـالــشیۆ.
یاری دوێنی شه‌و كه به لووتكه‌ی جه‌وله‌كه دانرا ئینته‌ر كه پێشه‌نگی كالشیۆ یه و ڕۆما خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م.جیاوازی نێوانیشیان وه‌ك خۆی مایه‌وه 9 خاڵ له نێوانیاندا هه‌یه ئینته‌ر خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 61 خاڵ له پێشه‌نگایه‌تی مایه‌وه به‌بێ هیچ دۆڕانێك له‌م وه‌رزه.
ڕۆما وای بۆی ده‌ركه‌وت كه 3 خاڵی یاری به‌ده‌ست ده‌هێنێت كاتێك فرانسیسكۆ تۆتی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ گورگه‌كان تۆماركرد له خوله‌كی 38 دا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاقلانه خستیه ناو گۆڵه‌كه‌وه.
یانه‌ی ڕۆما زیاتر پشت ڕاست بوو له‌وه‌ی كه 3 خاڵی یاری به‌ده‌ست بهێنێت دوای ئه‌وه‌ی كه یاریزانی به‌ڕازیلی ماكسوێل هاته ده‌ره‌وه له‌ناو یارییه‌كه پاش تووش بوون به پێكان له خووله‌كی 65 دا ئینته‌ر یارییه‌كه‌ی به10 یاریزان ته‌واو كرد چونكه مانشینی هه‌رسێ گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌نجام دابوو.
ئینته‌ر نزیك بوو بۆ تۆماركردنی گۆڵی یه‌كه‌م ئه‌ویش تۆپه‌كه به‌ر شیشی لای چه‌پی دۆنی كه‌وت پاش لێدانێكی زۆر جوان له لایه‌ن یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی هێرنان كریسپۆ له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه.
مانشینی هه‌ڵسا به دابه‌زاندنی یاریزان دایفد سوازۆ و هه‌روه‌ها یاریزانی تازه پێگه‌یشتوو ماریۆ بالویتی به‌مه هێڵی هێرش كردنی زیاد كرد بۆ 3 هێڕش به‌ر.
به‌ڵام یاریزانی ڕۆما فیلیپ مێكسیس پیش كۆتایی یاری به 6 خووله‌ك به كارتی سوور ده‌ركرا ئه‌مه‌ش وای كرد یانه‌ی ئینته‌ر به شێوه‌یه‌كی زۆر فشار بخاته سه‌ر یانه‌ی پایته‌خت تا دوای یایزان خافیێر زانێتی توانی له لێدانێكی زۆر جوان گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون تۆمار بكات له خووله‌كی 89 دا.
دوای كۆتایی یاریه‌كه ڕاهێنه‌ری ئینته‌ر (ڕۆبێرتۆ مانشینی) له ڵیدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ووتی…((به پێی سرووفی یارییه‌كه ئه‌م ئه‌نجامه باش بوو بۆ ئێمه)).