له‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كسانبوو ... دیاری نه‌کراو

ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 27/2، كاتژمێر 12 به‌كاتی‌ كوردستان یاری‌ چوونی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیا له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ ڤاله‌نسیا‌و به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامدرا، له‌ یارییه‌كی‌ ئاستبه‌رزدا كه‌ زۆربه‌ی‌ كاتی‌ یارییه‌كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا گرتبوو، یارییه‌كه‌ به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردولا كۆتایی‌ هات، سه‌ره‌تا له‌ خوله‌كی‌ 60 یاریزان دایڤد ڤێلا گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كه‌ی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ یانه‌ی‌ ڤاله‌نسیا تۆماركرد، ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ مایه‌وه‌ تا له‌ خوله‌كی‌ كۆتایی‌ یارییه‌كه‌دا یاریزان
چاڤی‌ توانی‌ گۆڵی‌ یه‌كسانبوون بۆ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ تۆماربكات.

بڕیاریش وایه‌ له‌ 20-ی‌ مانگی‌ داهاتوودا یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردو یانه‌دا ئه‌نجامبدرێت‌و ئه‌مشه‌ویش یارییه‌كی‌ تری‌ هه‌مان جام له‌ نێوان یانه‌ی‌ خیتافی‌‌و رایسینگ سانتاندێر-دا ئه‌نجامده‌درێت.

z ڕێکه‌وتی 2008/2/28-21:26 له‌لایان ژەنگار بۆ چوونه‌کان(0) - ?
بۆ چوونه‌کان ?