مۆرینهۆ هه‌ر به‌رشلۆنه‌ی مه‌به‌سته ... دیاری نه‌کراو
خۆسێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ری ناوداری پرتوگالی نایه‌وێت به‌ڵێن به هیچ یانه‌یه‌ك بدات كه پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تییان وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌و په‌یوه‌سته به یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریسان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی دۆخی به ته‌واوه‌تی تێكچوو له‌نێو خولی ئه‌و وڵاته‌دا بڕیاردرا داوا له خۆسێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ری ناوداری پرتوگالی بكرێت كه پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه بگرێته ده‌ست و له‌و گێژاوه ڕزگاریان بكات.
ڕۆژنامه‌ی Sportی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه: پاش ئه‌و داوایه‌ی یانه‌ی پاریسان جێرمان مۆرینهۆ وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌سته به یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه و له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتووه‌وه ڕوو له كامپنو ده‌كات و پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه ده‌گرێته ده‌ست بۆیه ناتوانێت پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی هیچ یانه‌یه‌ك بگرێته ده‌ست.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویشیكرده‌وه: ئیداره‌ی به‌رشلۆنه به گشتی و مارك ئه‌نخیلا و تیكسكی بیرجینستان سێ ناویان به مه‌رج بۆ مۆرینهۆ داناوه كه ده‌بێت یه‌كێكیان بكاته یاریده‌ده‌ری خۆی كاتێك پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی ده‌ده‌نێ له جێگه‌ی ڕیكارد، ئه‌و جێگرانه هه‌ریه‌ك له "پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی دووه‌می به‌رشلۆنه و لویس ئینرێكی و ئیزیۆبیۆی یارده‌ده‌ری دووه‌می ڕیكارد"ن و ده‌بێت مۆرینهۆ به یه‌كێكیان قاییل بێت ئه‌وجا پۆستی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌ده‌نه ده‌ست.