ئه‌نته‌ر له سكۆدیتۆ نزیكتر ده‌بێته‌وه ... دیاری نه‌کراو
|
|
| هه‌فته‌ی 25 ی خولی كالچیۆ سیریا A ی ئیتاڵی پێده‌چێت هه‌فته‌ی ده‌ست نیشانكردنی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه بێت كه ئه‌ویش یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلانه كه له هه‌موو یانه ڕكابه‌ره‌كانییه‌وه هێند دووره كه ئاسته‌مه بتوانن بیگرنه‌وه به‌و پێیه‌ی نزیكترین یانه لێیه‌وه یانه‌ی AS ی ڕۆمای پایته‌خته و یاری ئه‌مشه‌و له یاریگای جۆسیپی میاتزا سانسیرۆ ده‌بێت له‌نێوان نیرازۆری و ڕكابه‌ره‌كه‌ی ڕۆمای تۆتی و مانچینی و ڕاهێنه‌ره كه‌چه‌ڵه‌كه‌یان لۆچیانۆ سپالێتی. سه‌باره‌ت به‌م یارییه سپالێتی ڕایگه‌یاند؛ "ڕاسته یارییه‌كه له جۆسیپی میاتزایه هه‌روه‌ك چۆن هه‌مووانیش ده‌زانین كه جیاوازی خاڵه‌كانی نێوان ئێمه و ئه‌وان 9 خاڵه به هه‌مان شێوه‌ش ده‌زانین ئه‌وان ماوه‌ی سێ ساڵه پاڵه‌وانی سكۆدیتۆن و ماوه‌یه‌كی زۆریشه هیچ یارییه‌كیان نه‌دۆڕاندووه ئه‌وه‌ش ڕاستییه‌كه‌یه كه ئێمه ده‌یزانین و هه‌وڵی گۆڕینی ته‌واوه‌تی ده‌ده‌ین به‌و پێیه‌ی ئێمه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا بردنه‌وه‌مان به‌سه‌ر ڕیاڵ مه‌دریدا تۆمار كرد ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپولی ئینگلیزی دۆڕان، ئێمه له یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كالچیۆدا بردنه‌وه‌مان تۆماركرد ئه‌وان به ئاسته‌م توانییان یه‌كسان بوون ده‌سته‌به‌ر بكه‌نه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌زانین و ته‌نها بۆ سێ خاڵیش یاری ده‌كه‌ین و هیچی ترمان ناوێت له‌و سێ خاڵه زیاتر". له‌لای خۆشییه‌وه ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنه‌ری ئه‌نته‌ر وتی: "ئێمه ئێستا خاوه‌نی 60 خاڵین و نزیكترین ڕكابه‌ریشمان ڕۆمایه و نێوانمان 9 خاڵ جیای ده‌كاته‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌وان 51 خاڵیان هه‌یه، ئه‌وان خاوه‌نی دوو بردنه‌وه بوون له هه‌فته‌ی ڕابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئێمه‌ش خاوه‌نی دۆڕاندنێك و یه‌كسان بوونێكی ئاسته‌م بووین، به‌ڵام ئه‌نته‌ر به‌وه ناسراوه كه له كاته ناخۆشه‌كاندا ده‌توانێت ئه‌فراندن بكات ئێمه ئه‌وه كارمان ده‌بێت له یاریگا و له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خۆماندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ته‌نها بیر له‌م یارییه‌ی ئه‌مشه‌و ناكه‌مه‌وه به‌رامبه‌ر ڕۆما، چونكه دوو یاری گرنگی ترمان ماوه ئه‌وانیش یاریی داهاتوومانه به‌رامبه‌ر ناپۆلی له كالچیۆدا و به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا". له‌لایه‌كیتریشه‌وه یانه‌ی ڕۆزینێری پاڵه‌وانی هه‌موو جام و خوله‌كان له ساڵی 2007 دا ده‌بێته میوانی یانه‌ی كاتانیا به‌و هیوایه‌ی هاوڕێكانی پاتۆ و گاتۆزۆ و پیرلۆ و كاكا بتوانن به ته‌واوه‌تی پێگه‌ی خۆیان له پله‌ی چواره‌مدا توند بكه‌ن تاكو نزیك بن له یه‌كێك له كورسییه‌كانی یانه پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی داهاتووه‌وه، له‌لای خۆشییه‌وه یانه‌ی فیرۆنتینا میوانداری یانه‌ی لیڤۆرنۆی ژێر ئاو كه‌وتوو ده‌كات به‌و هیوایه‌ی بتوانێت بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا تۆمار بكات و پله‌ی چواره له میلان بسه‌نێته‌وه له كاتێكدا كاتانیا توانی له میلان بباته‌وه هه‌روه‌ك چۆن یانه‌ی ناپۆلی و یانه‌ی جنه‌واش به‌رامبه‌ر یه‌ك یاری ده‌كه‌ن و یانه‌ی ئه‌ته‌ڵانتاش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی سامبه‌دۆریا ده‌بێته‌وه یانه‌ی سییه‌نناش میوانداری یانه‌ی كالیاری ده‌كات و پارماش له‌گه‌ڵ ئۆدینێزی ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه یانه‌ی پالێرمۆش له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیمپۆلی یاری ده‌كات دوا یاریش له‌نێوان یانه‌ی لازیۆ و ڕیجینادا ده‌بێت. |
