ئه‌مشه‌و بڕیاره یاریگای ئێریانز ئه‌رینای شاری میونخی پایته‌ختی هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا ببێته شانۆی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی میونخی شاره‌كه‌دا كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی "بایه‌ر میونخ" ی ناودارترین یانه‌ی ئه‌و وڵاته و پێشه‌نگی خولی بۆندس لیگاو یانه‌ی "میونخ" 1860 ی پێشینه‌یه‌تی له چوارچێوه‌ی خولی چاره‌كی كۆتایی جامی پوكالی ئه‌و وڵاته‌دا.
یاری نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه له ئه‌ڵمانیا به یاری دێربی كهللهڕهقهكان ناسراوه به‌و پێیه‌ی یانه‌ی میونخ له ساڵی 1860 دامه‌زراوه و له ساڵی 1900 دا یانه‌ی باڤاری ناودار بایره‌ن مینشنی لێ جودا بووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و ناكۆكییه سه‌ختانه‌ی كه‌وتۆته نێوان ئه‌ندامانی ئیداره‌ی یاهنهی میونخ 1860 وه ئه‌گه‌رچی یانه‌ی بایه‌ر میونخ له ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و له كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت له جیهانیشدا به یه‌كێك له یانه‌ی مه‌زنه‌كان ناوزه‌ند ده‌كرێت له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڵام كاتێك باس دێته سه‌ر یاری دێربی باشووری ئه‌ڵمانیا ئه‌وا هێندی ئه‌وه‌ی باس له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میونخ 1860 ده‌كرێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی باڤاری ناودار هێند باس له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌ی بایه‌ر و یانه‌ی نۆرنبۆرگ ناكرێت كه یه‌كێكیتره له یانه سه‌رسه‌خته‌كانی هه‌رێمی باڤاریا.
جێی ئاماژه‌یه یاریگای ئێریانز ئه‌رینا بۆ هه‌ردوو یانه‌كه ئاماده‌یه و هه‌میشه یارییه‌كانیان له‌نێو ئه‌و یاریگا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌دا ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌و پێیه‌ی كاتێك یانه‌ی بایه‌ر میونخ یاری تیادا ده‌كات یاریگاكه ژماره‌ی كورسییه‌كانی له 66 هه‌زار كورسییه‌وه ده‌كرێته 69 هه‌زار كورسی و ڕه‌نگی ده‌ره‌وه‌ی ده‌بێته سوور و سپی له كاتێكدا كه یانه‌ی میونخ 1860 یارییه‌كانی خۆی تیادا ئه‌نجامده‌دات له ڕیزی یانه پله دووه‌كان ئه‌وا ژماره‌ی كورسییه‌كانی كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ 66 هه‌زار كورسییه‌كه و ڕه‌نگی ده‌ره‌وه‌شی ده‌بێته شین و سپی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕه‌نگی درێسی یانه‌كه.