بەرشلۆنە زۆرترین خەڵات بەدەست دەهێنێت ... دیاری نهکراو
یاریزانى دیاردە و مارادۆناى نوێ هەروەک ناودەبرێت لیۆنێل میسى یاریزانى تەمەن 20 ساڵى هەڵبژاردەى تانگۆى ئەرجەنتین و یانەى بەرشلۆنەى ئیسپانى و نوێنەرى هەرێمى کەتەلۆنیا توانى جارێکیتر خەڵاتى باشترین یاریزانى لاتینى نێو خولى لالیگاى ئیسپانیا بۆ وەرزى 2006 _ 2007 بۆ خۆى دەستەبەر بکات ئەمەش پاش نماییش کردنى مەزنترین ئاستى یاریکردن لەگەڵ یانەکەى بۆیە خەڵاتى EFE لە نوێنەرى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا وەرگرت کە ئەویش ئەلیکس گرێلمۆ بوو کە پاش پێشکەشکردنى خەڵاتەکە بە لیۆنێل وتى: "ئەگەرچى من خۆم هاندەر و هەوادارى یانەى شاهانەى مەدریدم لەگەڵ ئەوەشدا تەماشاکردنى میسى کە یاریدەکات لاى من بووەتە حەزێکى بەردەوام و تەماشاى سەرجەم ئەو یارییانە دەکەم کە ئەم لاوە ئەفسوناوییە بەشدارى تیادا دەکات، خۆشحاڵیشم کە ئەو شەرەفە بە من بەخشرا کە ئەو خەڵاتە پێشکەشى میسیدۆنا بکەم، چونکە بەڕاستى پاش دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا تەنها کەس کە شاییستە ئەوەیە کە بەو یاریزانە مەزنە بشوبهێنرێت میسییە و کەسى تر لە وێنەى ئەو و پێشینە مەزنەکەى نییە".
جێى ئاماژەیە لەم بوارەشدا جارێکیتر بەرشلۆنە و ڕیاڵ ڕکابەرى یەکترن بەو پێیەى پێش میسى ساڤیۆلا و ڕۆناڵدینهۆش بە هەمان شێوە بە درێسى بەرشلۆنەوە ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە لە بەرامبەر یاریزانى ناودارى هەمان وڵاتى تانگۆ کە ئەویش یاریزانى ناودار و ئەفسوناوى فیرناندۆ ڕیدۆندۆ بوو کاتێک لەگەڵ یانەى شاهانەى مەدرید یارى دەکرد و توانى جامى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپایان بۆ بەدەست بهێنێت بۆ جارى حەوتەم لە مێژوویاندا لە ساڵى 1997 دا، لەوەرزى ڕابردووشدا یاریزانى بەرگریکارى یانەى ئشبیلیا و هەڵبژاردەى سلیساوى بەڕازیل دانیال ئەلڤێز ئەو خەڵاتەى بەدەستهێنا