به‌رشلۆنه و ڤاله‌نسیا له‌به‌رده‌م خه‌ونی فیناڵدا ... دیاری نه‌کراو
|
|
| ئه‌مشه‌و له‌خولی پێش كۆتایی جامی خوان كارلۆسی پادشای ئیسپانیادا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی و شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی شاری ڤاله‌نسیا له كامپانو ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه. یانه‌ی به‌رشلۆنه كه ماوه‌ی 10 ڕۆژه له واقیعی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریدا ده‌ژێته‌وه و له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان باڵا ده‌سته به‌سه‌ر سه‌ڵتیكی سكۆتله‌ندی و له‌خولی لالیگاشدا سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه توانی 5 به 1 له یانه‌ی لیڤه‌نتی بباته‌وه ده‌خوازێت به‌هه‌مان ڕێتم و هاوشێوه‌ی ئامێره زه‌به‌لاحه‌كان یانه‌ی ڤاله‌نسیاش بدات به زه‌ویدا و خۆی له یاری كۆتایی جامی خوان كارلۆسی پادشای وڵات نزیك بكاته‌وه له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌ی ڤاله‌نسیا ده‌خوازێت بتوانێت بردنه‌وه به‌سه‌ر به‌رشلۆنه‌دا تۆمار بكات تاكو ئاهێك به دڵی شكاوی جه‌ماوه‌ری میستایه‌دا بداته‌وه ئه‌گه‌رچی خۆشی و هه‌موو هانده‌رانی یانه‌كه‌ش ده‌زانن ئه‌و ئه‌ركه تۆزێك قورس و ئاسته‌مه، به‌ڵام به هیواوه هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ تاكو ئه‌وه‌ی هه‌ندێ یانه نه‌یاتوانیوه له سه‌ره‌تای ساڵی 2008وه به كوڕانی ڕیكاردی بنۆشن ئه‌مان پێیان بنۆشن كه ئه‌ویش بێگومان یه‌كه‌م دۆڕاندن ده‌بێت له‌مساڵدا به‌و پێیه‌ی دوا دۆڕاندنی به‌رشلۆنه له هه‌موو پاڵه‌وانێتی و خوله‌كاندا له یاری كلاسیكۆی ئیسپانیادا بوو له یاریگای كامپانو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له هه‌فته‌ی كۆتایی ساڵی 2007 دا له‌و ده‌مه‌شه‌وه تاكو یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كه هه‌مووان ده‌خوازین بیبینین یانه‌ی به‌رشلۆنه له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا كه به‌شداری تیادا كردوون له 14 یاریدا تامی دۆڕاندنی نه‌كردووه و ناشخوازێت تامی بكاته‌وه به تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی ڤاله‌نسیا. بڕیاریشه سبه‌ی شه‌و یانه‌ی خیتافی و یانه‌ی ڕاسینگ دی سانته‌ندرێریش له یاری دووه‌می پێش كۆتاییدا له یاریگای یانه‌ی خیتافی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه |
