كاپیلۆ پێیوایه ڕۆما ڕیاڵ ده‌كاته ده‌ره‌وه ... دیاری نه‌کراو
فابیۆ كاپیلۆ دیكتاتۆی ڕاهێنه‌رانی جیهان و ڕاهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه زه‌به‌لاحه‌كانی ئیتاڵیای وه‌ك AC میلان و یۆڤانتس تۆرینۆی خانمه پیره‌كه و یانه‌ی AS ڕۆمای پایته‌خت هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی شاهانه‌ی ئیسپانیا له دوو ماوه‌دا واتا له ساڵی 1997 و 2007 دا سه‌باره‌ت به یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی شازده‌ی نێوان یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ڕۆمای ئیتاڵی له چوار چێوه‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له سانتیاگۆ بیرنابیۆ وتی: "ڕاسته ڕیاڵ له سانتیاگۆ بیرنابیۆ به‌هێزه و تۆقێنه‌ره هه‌روه‌ك چۆن له‌م وه‌رزه‌دا له‌و یاریگایه‌دا دۆڕاندنی به‌خۆوه نه‌بینیوه، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام شێوازی یاریكردنی ئه‌وان هێرشكردنی به‌رده‌وام ده‌بێت سپالێتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕۆماش ده‌توانێت سوود له‌و دۆخه وه‌ربگرێت به‌و پێیه‌ی ئه‌و خاوه‌نی یاریزانی خێرا و هونه‌ری هاوشێوه‌ی تۆتی و مانسینییه و ده‌توانن هێرشی دژ بكه‌نه سه‌ر گۆڵی ڕیاڵ به‌مه‌ش ده‌توانن هاوشێوه‌ی یانه‌ی یۆڤانتس له وه‌رزه‌كانی ڕابردوودا ڕیاڵ مه‌درید بكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه".
جێی ئاماژه‌یه له یاری یه‌كه‌می ڕۆیشتنی نێوان هه‌ر دوو یانه له یاریگای ئۆلۆمپی شاری ڕۆما یانه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا به ڕیبه‌رایه‌تی كاپتنی ناوداریان فرانشیسكۆ تۆتی توانییان پاش ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی ڕائول له دواوه بوون دوو گۆڵ تۆمار بكه‌ن و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن.
پاش ئه‌و یارییه‌ش كه یانه‌ی شاهانه‌ی پێشه‌نگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی خیتافی له یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ ئه‌نجامیدا و به یه‌ك گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند كاپیلۆ به ڕۆژنامه‌ی as ی ئیسپانی ڕاگه‌یاند كه وا ڕیاڵ و خه‌ونی پارێزگاری كردن له لالیگا به‌باچوو .