یاری دهۆك و هه‌ولێر بۆ كاتێكی نادیار دواخرا ... دیاری نه‌کراو
|
|
| هه‌ولێر- شوان ڕه‌ئوف یاری دهۆك و هه‌ولێر كه وا بڕیاربوو ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجامبدرێت له‌چوارچێوه‌ی دوا یاری و دوا جه‌وله‌ی خولی یانه پله نایابه‌كانی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا. له‌مباره‌یه‌وه د.عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به ڕۆژنامه‌كه‌مانی ڕاگه‌یاند؛ "دواخستنی یارییه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی عیراقه‌وه جێبه‌جێكرا ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه واتا سبه‌ینێ پێویسته ئێمه سه‌فه‌ر بۆ وڵاتی ئوردون بكه‌ین بۆ به‌شداریكردن له كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێناندا وه‌ك خۆئاماده كردنێك بۆ یه‌كه‌م یاریمان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیادا، زیاتر دواخستنی یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه یاریزانه‌كانمان تووشی پێكان ببن". شایانی باسه وابڕیاره یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌م یاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی غه‌ڕافه‌ی قه‌ته‌ری له 12/3 له وڵاتی ئوردون ئه‌نجام بدات وه‌ك پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه نایابه‌كانی عیراق. |
