لوبنانییه‌كان ئاماده‌ن بێنه یاریگاكانی عیراق ... دیاری نه‌کراو
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عیراق ڕایگه‌یاند؛ "لیژنه‌ی ئۆلۆمپی لوبنان ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ییان تیادایه هه‌ڵبژارده‌ی و یانه و تیپه جیاجیاكانیان ڕه‌وانه‌ی ناو خاكی عیراق بكه‌ن به مه‌به‌ستی شكاندنی ئه‌و ئابڵوقه وه‌رزشییه‌ی كه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ڵبژارده و یانه و تیپی یارییه جیاجیاكانی عیراق و هیچ كام له‌و تیپ و هه‌ڵبژارده و یانانه ئاماده نین له یاریگاكانی ناوه‌وه‌ی وڵات به‌رامبه‌ر هیچ یانه و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی یاری بكه‌ن به هۆی ناله‌باری بارودۆخی ئه‌منی وڵاته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی وتیشی: "هاوتا لوبنانییه‌كه‌مان سوهێل خوری دڵنیای كردووینه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌موو هاوكاری و كار ئاسانییه‌ك بكه‌ن تاكو هه‌ڵبژارده و یانه‌كانیان ڕوو له ناو خاكی عیراق بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاری دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاكو ئه‌و ئابڵوقه وه‌رزشییه بشكێنن كه له‌سه‌ر عیراقییه‌كانه كه بارودۆخی وڵاته‌كه‌یان هاوشێوه‌ی بارودۆخی لوبنانه و لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عیراقیش ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی نیشانداوه بۆ ئه‌و میواندارییه".