به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی ژێکاف هیوادارم کاتو ساتێکی خۆشی تیا به‌سه‌ر به‌رن له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ری رێزو خۆشه‌ویستیمان بۆ خوێنه‌ران zhekaf_1992@hotmail.com ‌بۆ هه‌ر پرسیارو ره‌خنه‌یه‌کتان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ئه‌درێسه‌وه‌ بکه‌ن ژیانــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەوەی کــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــورد - لوبنانییه‌كان ئاماده‌ن بێنه‌ یاریگاكانی‌ عیراق
2008/2/26

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ عیراق ڕایگه‌یاند؛ "لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ لوبنان ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ییان تیادایه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ و یانه‌ و تیپه‌ جیاجیاكانیان ڕه‌وانه‌ی‌ ناو خاكی‌ عیراق بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی‌ شكاندنی‌ ئه‌و ئابڵوقه‌ وه‌رزشییه‌ی‌ كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ و یانه‌ و تیپی‌ یارییه‌ جیاجیاكانی‌ عیراق و هیچ كام له‌و تیپ و هه‌ڵبژارده‌ و یانانه‌ ئاماده‌ نین له‌ یاریگاكانی‌ ناوه‌وه‌ی‌ وڵات به‌رامبه‌ر هیچ یانه‌ و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی‌ یاری‌ بكه‌ن به‌ هۆی‌ ناله‌باری‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ وڵاته‌وه‌".
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ وتیشی‌: "هاوتا لوبنانییه‌كه‌مان سوهێل خوری‌ دڵنیای‌ كردووینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌موو هاوكاری‌ و كار ئاسانییه‌ك بكه‌ن تاكو هه‌ڵبژارده‌ و یانه‌كانیان ڕوو له‌ ناو خاكی‌ عیراق بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ یاری‌ دۆستانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تاكو ئه‌و ئابڵوقه‌ وه‌رزشییه‌ بشكێنن كه‌ له‌سه‌ر عیراقییه‌كانه‌ كه‌ بارودۆخی‌ وڵاته‌كه‌یان هاوشێوه‌ی‌ بارودۆخی‌ لوبنانه‌ و لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ عیراقیش ئاماده‌یی‌ ته‌واوی‌ خۆی‌ نیشانداوه‌ بۆ ئه‌و میواندارییه‌".
نووسینی: ‌ ژەنگار ڕێکه‌وتی 19:16
چینی: دیاری نه‌کراو بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی ژێکاف هیوادارم کاتو ساتێکی خۆشی تیا به‌سه‌ر به‌رن له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ری رێزو خۆشه‌ویستیمان بۆ خوێنه‌ران