یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی بۆ خوان دی ڕامۆس ... دیاری نه‌کراو
بۆ جاری چواره‌م له مێژوویدا یانه‌ی تۆتنهام هۆسبێر توانی ببێته پاڵه‌وانی جامی كارلین كاپی ئینگلته‌را ئه‌م جامه‌ش هه‌روه‌ك هه‌مووان ده‌زانین له‌سه‌ر حسابی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو یانه‌ی چێڵسی بلوزی له‌نده‌نی بوو.
بردنه‌وه‌ی جامه‌كه له‌لایه‌ن یانه‌ی تۆتنهامه‌وه ته‌نها بردنه‌وه‌ی جامێك نه‌بوو كه ماوه‌یه‌كی زۆره لێی دووره، به‌ڵكو مه‌زنێتی ئه‌م جامه له‌وه‌دا بوو كه یانه‌كه پشتی به ڕاهێنه‌رێكی نوێ به‌ست بوو تیایدا كه ئه‌ویش خوان دی ڕامۆسی ڕاهێنه‌ری ناوداری ئیسپانی بوو.
خوان دی ڕامۆس كه له پێشوودا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئیشبیلیای به‌شدار له خولی لالیگای ئیسپانیدا بوو توانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه دووجار له‌دوا یه‌ك جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رز بكاته‌وه و هه‌روه‌ك توانیشی وه‌رزی ڕابردوو جامی پادشای ئیسپانیا و جامی سوپه‌ری ئه‌و وڵاته‌ش به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام دواتر و پاش گیان له‌ده‌ستدانی یاریزانی ئیسپانی لاو ئه‌نتۆنیۆ پۆیۆرتا ئاستی ئیشبیلیا به ته‌واوه‌تی دابه‌زی ئه‌مه‌ش ناوبراوی ناچاركرد ده‌ستبه‌رداری یانه‌كه ببێت، چونكه به بڕوای ئه‌و وه‌ستانی پێش هه‌موو یارییه‌ك بۆ گیان له‌ده‌ستدانی پۆیۆرتا زیانی به ئاستی هونه‌ری یانه‌كه گه‌یاند و ڕووی له خولی پریمه‌ر لیگی ئینگلته‌را كرد له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام كه ئه‌و كات مارتن یۆلی ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندییان دوورخست بووه‌وه.
چوونی دی ڕامۆس بۆ تۆتنهام جارێكی‌تر چوونی خۆسی مۆرینهۆی به بیری ڕاهێنه‌ره گه‌وره‌كانی خوله‌كه‌دا هێنایه‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌و كات كه مۆرینهۆ ڕووی له چێڵسی بلوزی له‌نده‌نی كرد یانه‌كه ماوه‌ی 50 ساڵ بوو له به‌ده‌ستهێنانی جامه‌كان دووركه‌وتبووه‌وه، ئه‌و توانی چێڵسی بكاته ژماره‌یه‌كی سه‌خت و ئاسته‌م له ئینگلته‌رادا پێده‌چێت خوان دی ڕامۆسیش هه‌مان شت بكاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له‌و یارییه‌دا یانه‌ی تۆتنهام توانی پاش ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی دیدێ درۆگبا بۆ چێڵسی له دواوه بوو توانی له خوله‌كی 69دا به په‌ناڵتی له‌لایه‌ن یاریزانی بولگاری دیمیتار بێرباتۆف گۆڵی یه‌كسان بوونه‌وه تۆماربكات پاش ته‌واو بوونی هه‌ردوو گێمی یارییه‌كه‌ش یانه‌ی تۆتنهام توانی له تۆپێكی وه‌ستاوی ڕاسته‌وخۆوه گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه تۆمار بكات له‌لایه‌ن یاریزانی ئینگلیزی وادگیته‌وه به‌مه‌ش ئه‌و یانه‌یه توانی به لێهاتوویی یاریزانه‌كانی و پلانه ورده‌كانی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی جامی كارلینگ كاپ به‌رز بكاته‌وه و پێشكه‌شی بكات به یاریزانی ناوداری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و یانه‌كه وۆڵ گاسكۆین كه ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه به‌هۆی ناله‌باری ته‌ندروستییه‌وه.