ئه‌زمه‌ڕو پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ نیشان شكێننی‌ دیارن ... دیاری نه‌کراو
سلێمانی‌/ سدیق عه‌واڵی‌
رۆژی‌ 22 ی‌ شوباتی‌ له‌هۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و به‌ به‌شداری‌ یاریزانانی‌ پێشكه‌وتوانی‌ كوڕان‌و كچانی‌ یانه‌كانی‌ (سۆلاڤی‌ نوێ‌، نور، قه‌ڵا، خاك، ئاشتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌، پێرس، دهۆك، ئه‌زمه‌ڕ، پێشكه‌وتن، سه‌رچنار، تۆپ زاوا) یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ نیشان شكاندنی‌ كوردستان پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی‌ بۆ پله‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان رێكخست.
دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌‌و گفتوگۆی‌ چڕپڕی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ دواتر بۆماوه‌ی‌ یه‌ك رۆژ ته‌واوی‌ قاره‌مانیه‌تیه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌‌و مه‌راسیمی‌ خه‌ڵات دابه‌شكردن به‌ڕێوه‌چوو، سه‌باره‌ت به‌ئامانجی‌ قاره‌مانیه‌تی‌ له‌وجۆره‌‌و هاوكاری‌‌و كه‌موكورییه‌كان، كوردستان فه‌ره‌یدون سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ نیشان شكێنی‌ كوردستان له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ئاسۆ سپۆرت وتی‌: مه‌به‌ستمانه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی‌ كوردستان ده‌ست نیشان بكه‌ن‌و تاراده‌یه‌كی‌ باش هاوكاریمان كراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌رووی‌ هۆڵ‌و ئامێره‌كانی‌ وه‌ك ده‌مانچه‌و تفه‌نگ كه‌موكوڕیمان هه‌یه‌ به‌ڵام خوازیارین له‌خوله‌كانی‌ داهاتووی‌ لاوان‌و تازه‌ پێگه‌یشتووان بتوانین باشتربكرێن.
ئه‌نجامی‌ گشتی‌ به‌م جۆره‌ بوون:
كوڕانی‌ فیره‌قی‌ (ده‌مانچه‌):
1- یانه‌ی‌ ئه‌زمه‌ڕ 319 خاڵ
2- پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 303 خاڵ
3- پێشكه‌وتن 249 خاڵ
كوڕانی‌ فیره‌قی‌ (تفه‌نگ):
1- پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 252 خاڵ
2- ئاشتی‌ 178 خاڵ
3- نوور 176 خاڵ
كچانی‌ فیره‌قی‌ (تفه‌نگ)
1- پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 254 خاڵ
2- سۆلاڤی‌ نوێ‌ 104 خاڵ
3- قه‌ڵا 68 خاڵ
بۆ كوڕان فه‌ردی‌ (ده‌مانچه‌):
1- ئاری‌ سه‌لاحه‌دین ئه‌زمه‌ڕ 164 خاڵ
2- ئیدریس سڵێمان پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 162 خاڵ
3- جه‌مال عه‌بدوڵڵا پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 159 خاڵ
كوڕانی‌ فه‌ردی‌ (تفه‌نگ):
1- فه‌رمان عوسمان پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 132 خاڵ
2- شۆڕش سڵێمان پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 120 خاڵ
3- مه‌ریوان محه‌مه‌د عه‌لی‌ ئه‌زمه‌ڕ 115 خاڵ كچانی‌ فه‌ردی‌ (تفه‌نگ):
1- دیمه‌ن غه‌فور پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 135 خاڵ
2- تانیا عه‌لی‌ حه‌سه‌ن پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 119 خاڵ
3- میهره‌بان عه‌لی‌ پێشكه‌وتن 114 خاڵ

z ڕێکه‌وتی 2008/2/26-19:16 له‌لایان ژەنگار بۆ چوونه‌کان(0) - ?
بۆ چوونه‌کان ?