یاریزانی فه‌ره‌نسی و یانه‌ی ئه‌ڕسنالی ئینگلیزی داوای له هاوڕییه‌كانی كرد كه نازناوی بریمیێر به‌ده‌ست بێنن و بیكه‌نه دیاری بۆ یاریزانی كرواتی ئیدواردۆ دا سیلڤا كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر پێی چه‌په‌ی شكا له یاری نێوان ئه‌ڕسنال و بێرمینگهام سیتی كه یاریه‌كه 2-2 به‌رامبه‌ر بوو.
و هه‌روه‌ها فلامینی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له لێدوانێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی (ســـكای)به‌ڕیتانی دا ووتی….((ڕه‌نگه ئه‌مه ترسناكترین شكان بێت له ناو یاریگا له هه‌موو ژیانی خۆمدا دیتبم..هیچ ووشه‌یه‌ك نیه كه هه‌ستی خۆم ده‌رببڕم به‌رامبه‌ر ئه‌م روداوه..ده‌بێ ئه‌م ساڵ نازناوی جامێك هه‌ر به ده‌ست بێنین وه بیكه‌ینه دیاری بۆ ئیدواردۆ))
و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ئیدواردۆ تا هه‌شت مانگی تر له یاریگایه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئیدواردۆ به‌شداری له یــــۆرۆ 2008 ناكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتی كه له هه‌ردوو ووڵاتی نــه‌مــســا و ســویــســرا له هاوینی داهاتوو ئــه‌نــجام بدرێ.
داسیلڤا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌مه جه‌ژنی له‌دایك بوونیه‌تی بووه 25 ساڵ كه پار ساڵ بۆندی له‌گه‌ڵ ئه‌ڕسنال مۆر كرد به 8،5 ملێۆن جونه‌ی ئه‌سترلینی له یانه‌ی دینامۆ زه‌گریبی كرواتی