ڕیاڵ مه‌درید به شێوه‌یه‌کی سه‌یر دۆڕان.! ... دیاری نه‌کراو
هه‌رله‌میانی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی 25 ی خولی لالیگادا دوێنێ شه‌و دوا یاری ئه‌و هه‌فته به‌یاری نێوان یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و خیتافی کۆتای هات و له‌یاریه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر شکستی خوارد , هه‌رچه‌نده یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌یاریگای بێرنابیۆدا یاری ده‌کرد و به‌هێزتر بوو له‌یانه‌ی خیاتفی به‌ڵام به‌هێز ده‌ورێکی وای نه‌بینی و له خوله‌کی 63 دا یاریزانانی ڕیاڵ مه‌درید له‌هێرشێکدا گۆڵێکیان به شیوه‌ی ئۆفساید تۆمار کرد و وه‌ناوبژیوان هه‌ستی نه‌کر به‌ڵکو له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری ده‌سته ڕاستیه‌وه ئاگادار کرایه‌وه وه‌یاریزانانی ڕیاڵ ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا له‌وکاته‌دا دادوه‌ری یاریه‌که شاوری ئۆفسایدی لێدا یاریزانانی خیتافی ئه‌مه‌یان به‌هه‌لزانی که‌یاریزانه‌کانی ڕیاڵ له‌یاریگادا نه‌مابوون هه‌ر بۆیه یاریزانه‌کانی خیتافی ئه‌وه‌یان قۆسته‌وه‌و به‌زوی تۆپه‌که‌یان شکانه‌ده‌وه‌و له هێرشێلی ئاساندا توانیان تاکه گۆڵی یاریئه‌که له‌ڕێگه‌ی یاریزانی نێجیری ئۆچی تۆمار بکه‌ن