ماڵپه‌ڕی Goal وه‌رزشی ڕایگه‌یاند که‌وا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بێرند شوسته‌ر داوایه‌کی پێشکه‌ش به‌به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه‌که میاتۆڤیچ کردوه که‌وا له‌هاوینی داهاتوودا یاریزانی به‌کرێدراوی(المعار) یانه‌که که ئێستا له‌یانه‌ی خیتافی یاریده‌کات گرانیرۆ بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕیاڵ مه‌درید و بۆندی هه‌میشه‌ی له‌گه‌ڵ خیتافیدا نه‌به‌ستێت ، ئه‌و داوایه‌ی شوسته‌ر دوای ئه‌وه دێت که‌وا گرانیرۆ توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ خیتافی دا ئاستێکی باش پێشکه‌ش بکات به‌تایبه‌ت له هێڵێ ناوه‌ند دا وه له‌و ته‌مه‌نه‌دا که ئێستا گرانیرۆ ته‌مه‌نی 20 ساڵه، وه له‌لای خۆیه‌وه گرانیرۆ خۆشحاڵه به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕیاڵ به‌ڵام به‌مه‌رجێک که وه‌ک یاریزانێکی سه‌ره‌کی یاری بکات و کرێیکه‌ی هه‌فتانه‌ی باشی پێبدرێت له‌لایه‌ن یانه‌که‌وه وه ئه‌و ڕایگه‌یاندوه که‌وا ناکه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌ی که سۆڵدادۆ تیایدایه‌تی ئێستا .