یاریزانی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید که ئێستا به‌شێوه‌ی به‌کرێدان له یانه‌ی سه‌مپه‌دۆریای ئیتاڵیدا یاریده‌کات و ئاستێکی نمونه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌دا نیشان ئه‌دات له ووته‌یه‌کیدا ووتی” یاری داهاتوومان له هه‌فته‌ی 24 خولی کالچیۆدا به‌رامبه‌ر ئه‌نته‌رمیلان ده‌بێت وه به بڕوای من یاریه‌کی جوان و به‌هێز ده‌بێت بۆ هه‌ردوولا ،پاسان ووتی من هه‌ر له‌مناڵیمه‌وه یه‌کێک بووم له‌هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و زۆرزۆرم خۆسده‌وێت و زۆرجار به‌لای یاریه‌کانیه‌وه داده‌نیشم ، وه من ناتوانم هه‌رگیز ده‌ست له‌وه هه‌ڵگرم که بڵێم جه‌ماوه‌ری ئه‌نته‌ر نیم به‌ڵام له‌یاری یانه‌که‌مدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نته‌ردا هه‌وڵده‌ده‌م جوانترینئاست نیشان بده‌م و وه دڵنیام له‌وه‌ی که‌وا یاریه‌که ده‌به‌ینه‌وه وه ک چۆن یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ لێێ بردنه‌وه به‌ڵکو ئێمه ئاسانتریش له ئه‌نته‌ر ده‌به‌ینه‌وه” ، شایه‌نی ووتنه کاسانۆی 24 ساڵ له‌ڕیزی چه‌ند یانه‌ی به‌هیزدا یاری کردوه له‌وانه ڕۆما و ڕیاڵ مه‌درید و وه‌له‌ناو جه‌ماوه‌ری وه‌رزشیدا به ئاژاوه چی ناوبانگی ده‌رکردوه.