به‌رشه‌لۆنه بردیه‌وه‌و ڕیاڵیش دۆڕا ، له‌یاریه‌کی گرنگدا بۆ یانه به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤانتیدا له‌هه‌فته‌ی 25 خولتی لالیگادا توانی یاریه‌که به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به تاکه گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشه‌لۆنه کۆتای بێت وه 3خاڵی گرنگی تر بخه‌نه‌سه‌رخاڵه‌کانیان و به‌هۆی دۆڕانی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه جیاوازی نێوان خۆیان و ڕیاڵیان که‌مکرده‌وه بۆ 2خاڵ ،له‌و یاریه‌دا که به‌رشه‌لۆنه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه به‌هێزێکی گه‌وره‌وه هاته ناویاریگا و توانیبووی به‌ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر یاریگادا بگرێت وه‌یانه‌ی لیڤانتی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێده‌کرا بارگری بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وه تاسه‌ر نه‌بوو وه‌له‌خوله‌کی 14 ی یاریه‌که‌دا یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی به‌رشه ئیکزاڤی توانی ده‌رگای گۆڵه‌کانی به‌رشه‌لۆنه بکاته‌وه پاشان پێش کۆتای هاتنی گێمی دوه‌م و له‌خوله‌کی 44دا یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی میسسی توانی گۆڵێکی تر بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆمار بکات وه له‌گێمی دوه‌مدا ئیتۆ توانی 3 گۆڵ له‌سه‌ر یه‌ک تۆمار بکات له‌خوله‌که‌کانی 56 و 62 و 87 دا وه ببێته هاتریک و یاریه‌که به‌و شێوه کۆتای هات ، وه تاکه گۆڵی لیڤانت به‌ڕێگه‌ی په‌ناڵتی و له‌خوله‌کی 41 دا تۆمار کرا.