ئاشتی و گارا و سۆلاڤ سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌ن ... دیاری نه‌کراو

سلێمانی/ سدیق عه‌واڵی له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می تۆپی پێی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان، چه‌ندین یاری به‌هێز و گرنگ ئه‌نجام دران، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستانیش به‌ڕێوه ده‌بات. له یاریگای سیروانی نوێ دوو تیپی یانه‌ی ئاشتی و به‌ختیاری له یارییه‌كی پڕ له ململانێی به‌هێزدا به‌یه‌ك گه‌یشتن، تایمی یه‌كه‌م هێرش و فشاره‌كانی ئاشتی به‌رده‌وام بوو تا یاریزان محه‌مه‌د فاروق توانی یه‌كه‌م گۆڵ بۆ ئاشتی تۆمار بكات تا دوا فیكه‌ی ناوبژیوان تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات. تایمی دووه‌م هێرشه‌كانی یانه‌ی ئاشتی له‌سه‌ر پلانێكی نوێی ڕاهێنه‌ر شه‌هاب ئه‌حمه‌د گوژمێكی زیاتری به‌خۆوه بینی تا یاریزانی ئاشتی توانا حه‌مه حسێن له دوو كاتی جیاوازدا و به‌ڕێگه‌یه‌كی زۆر جوان دوو گۆڵی تری تۆمار كرد، به‌م جۆره یارییه‌كه به ئه‌نجامی (3) گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئاشتی كۆتایی هات. تیپی یانه‌ی ئاشتی له سێ یارییدا یه‌ك بردنه‌وه و دوو یه‌كسان بوونی هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌ك یاری دواخراودا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تایبه‌ت به ئاسۆ سپۆرتی ڕاگه‌یاند؛ "كه‌وا بڕیاره له مانگی داهاتوو خولی لاوان و پله دووی یانه‌كانیش ده‌ست پێبكات". هه‌ر له ئه‌نجامه‌كانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی پله یه‌كی كوردستاندا: سۆلاڤ (2 – 0) سۆران گارا (5 – 0) شۆریجه سه‌وره (1 – 0) كفری ئاڵا (2 – 1) برایه‌تی
25/2/2008 |
|
|
z ڕێکه‌وتی 2008/2/25-20:30 له‌لایان ژەنگار
بۆ چوونه‌کان(0) -
?