به‌رشلۆنه و ڕۆناڵدینهۆ له یه‌ك كه‌شتیدان ... دیاری نه‌کراو
پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ئاستی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی جادوگه‌ری ئه‌مازۆنی ڕۆناڵدینهۆ گاوجۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سلیساو و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بووه‌وه ئه‌مه‌ش بۆچوونی هه‌ندێ له به ئاگایان له بواری وه‌رزشی به‌و ئاقاره‌دا برد كه‌وا جادوگه‌ره دان گه‌وه‌ره‌كه له وه‌رزی داهاتوودا به‌رشه به‌جێ ده‌هێڵێت، به‌ڵام له نوێترین ڕاگه‌یاندندا بۆ ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی مارك ئه‌نجیلای به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی نوێی یانه‌كه ڕایگه‌یاند؛ "ڕۆنی یاریزانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره و به‌رشلۆنه‌ش كه له جیهاندا به یانه‌ی ئه‌ستێره جادوگه‌ره‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌و و میسی و ئیتۆ و و هێنری ناسراوه هه‌رگیز ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵدا نه‌هاتووه كه ده‌ستبه‌رداری ببێت ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شدا كه ڕۆناڵدینهۆ وه‌ك ڕۆناڵدینهۆش یاری نه‌ده‌كرد ئێمه به‌رده‌وام وامان وتووه كه‌وا ئه‌و پێویستی به كاته و هیچی تر ماوه‌یه‌كیتر گوڕ و تینه‌كه‌ی جارانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێستاش ئه‌و شته خه‌ریكه به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و چۆن خۆی ئاماده كردووه‌ته‌وه و هاوكاری یاریزانه‌كانی هاوڕێی ده‌كات و یانه‌كه‌ش گوڕ و تینه‌كه‌ی جارانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆیه نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌و له داهاتوویه‌كی نزیكدا هیوای گه‌وره‌ی ئێمه‌یه و خۆشی خۆشحاڵه به بۆنده نوێیه‌كه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وایانده‌زانی ڕۆنی له به‌رشلۆنه ده‌چێته ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ن بۆندێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه ئیمزا بكرێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆی چوون گوایه له كامپ ن‌و ده‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌وا دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌روا به ئاسانی یاریزانێكی ناوازه‌ی خۆی زوویر ناكات و له یانه‌كه‌ی ناكاته ده‌ره‌وه، چونكه چاره‌نووسی هه‌ردوولا به‌ویتره‌وه به‌نده و ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌كه‌مان نغرۆ بوو ئه‌وا هه‌ردوولا زیان لێكه‌وتوو ده‌بێن بۆیه مانه‌وه‌ی ڕۆناڵدینهۆ گاوجۆ له نێو كامپ نودا بۆ یانه‌كه و خودی یاریزانه‌كه‌ش به‌سووده".
25/2/2008