رۆژی یه‌كشه‌ممه 24/2، یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریدا راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه عه‌دنان حه‌مه‌د، وه‌ك راهێنه‌ری تازه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دابنێت، له جێگه‌ی راهێنه‌ری نه‌رویژی ئه‌یجڵ ئه‌وڵسن، كه به‌هۆی چه‌ند ناكۆكییه‌كه‌وه بڕیاردرا له پۆسته‌كه‌ی لاببرێت.
جێی ئاماژه‌یه عه‌دنان حه‌مه‌د، له دایك بووی ساڵی 1961-ی شاری سامه‌ڕایه‌و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیشی وه‌ك راهێنه‌ر له ساڵی 2000 دا بوو كاتێك توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق جامی وڵاتانی ئاسیا به‌ده‌ستبهێنێت، پاشان پۆستی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراقی پێدرا كه توانی له ساڵی 2002 دا جامی رۆژئاوای ئاسیا به‌ده‌ستبهێنێت، له ساڵی 2004 دا توانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بگه‌یه‌نێته چوارگۆشه‌ی زێڕینی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا كه‌توانی له‌و جامه‌دا پله‌ی چواره‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌كه مسۆگه‌ربكات، جارێكیش وه‌ك باشترین راهێنه‌ری ئاسیا دیاریكراوه.