له جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رشه‌لۆنه بردییه‌وه‌و مانچسته‌ر یه‌كسانبوو ... دیاری نه‌کراو
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 20/2، یارییه‌كانی چوونی قۆناغی 16 له جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كۆتایی هات، كه تێیدا یانه گه‌وره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێنا، له یاری یه‌كه‌مدا كه له گرنترین یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌بوو، هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی‌و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی روبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه، له یارییه‌كی تا راده‌یه‌ك ئاست به‌رزدا هه‌ردوولا به‌رامبه‌ربوون به‌بێ گۆڵ، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیش توانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، كه تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتووی ئه‌م جامه مسۆگه‌ركردووه.
له یارییه‌كی تری هه‌مان پاڵه‌وانێتیدا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی یه‌كسان بێت به یه‌ك گۆڵ، له كۆتایشدا یانه‌ی فه‌نه‌ربه‌خچه‌ی توركی میوانداری یانه‌ی سیڤیلیه‌ی ئیسپانی كرد، كه یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی تیپی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ كۆتایی هات، بڕیاریش وایه له 4و 5 مانگی داهاتوودا یارییه‌گانی رۆیشتنی هه‌مان قۆناغ به‌ڕێوه‌بچێت.