ده‌سپێكی خولی ئیسپانی به‌سه‌ركه‌وتنی سیڤیلیه كۆتایی هات ... دیاری نه‌کراو
رۆژی شه‌ممه 23/2، قۆناغی 25 له یارییه‌كانی خولی ئیسپانی ده‌ستیپێكرد به‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڤالانسیا‌و ریكریاتیڤۆ، كه تێیدا هه‌ردولا یه‌كسان بوون به‌رامبه‌ر به یه‌ك گۆڵ، له یارییه‌كی تری هه‌مان خولدا كاتژمێر 12 به‌كاتی كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی سیڤیلیه‌و زه‌ره‌گۆزا به‌یه‌كگه‌یشتن، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی 5 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سیڤیلیه كۆتایی هات، سه‌ره‌تا له خوله‌كه‌كانی 20و 25 دا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل لویس فابیانۆ دوو گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، پاشان هه‌ریه‌ك له یاریزانانی یانه‌ی زه‌ره‌گۆزا، رۆبێرتۆ ئه‌یالا‌و كارلۆس دیۆگۆ، دوو گۆڵیان به‌هه‌ڵه بۆ تیپی به‌رامبه‌ر له خوله‌كه‌كانی 43و 50 دا تۆماركرد، گۆڵی پێنجه‌میش له خوله‌كی 68 سیدۆ كایتای كۆتدیڤواری تۆماریكرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی سیڤیلیه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 39 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌م، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زه‌ره‌گۆزه له‌پله‌ی سیانزه‌یه‌مدا مایه‌وه به‌كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی سیڤیلیه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 39 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌م، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زه‌ره‌گۆزه له‌پله‌ی سیانزه‌یه‌مدا مایه‌وه به‌كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ.