سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی سێ یاریزانی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی داوه به‌ر له‌وه‌ی له‌یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پالاَوتنه‌كانی جامی جیهانی روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نه‌یویست ناوی بلاَوبكرێتـه‌وه به ئاژانسی(IRAQI VOICES)ی وت “عه‌دنان حه‌مه‌د بۆ یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر ئوسترالیا ده‌ستبه‌رداری یاریزانان جاسم محه‌مه‌د حاجی‌و باسم عه‌باس‌و كه‌ڕار جاسم بوو.”
روونیشیكرده‌وه كه كه‌ڕار جاسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو كارتی زه‌ردی هه‌یه ناتوانێ له‌یارییه‌كه‌دا به‌شداربێت، باسم عه‌باسیش تا ئێستا له‌پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش راهێنه‌ری ناچاركرد داوای یاریزانێكی تر بكات.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی “عه‌دنان حه‌مه‌د داوای یاریزان خالد موشیری كردووه‌و پێشتریش داوای هه‌ردوو یاریزان یاسر ره‌عد‌و ساماڵ سه‌عیدی كردبوو.
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق كه هاوشانی تیپه‌كانی چین‌و ئوسترالیا‌و قه‌ته‌ر له‌گروپی یه‌كه‌می قاڕه‌ی ئاسیایه بۆ پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی، رۆژی یه‌كی حوزه‌یرانی داهاتوو له یاریگای سۆنكۆری شاری بریسبن كه به 1000كم له شاری سیدنییه‌وه دووره له‌سێیه‌م یاری خۆیدا روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ده‌بێته‌وه.



