بۆ پێش خستنی ئه‌م ماڵپه‌ره رۆژانه ده‌نگێک تۆمارکه له کوردلاند
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی سێ یاریزانی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی داوه به‌ر له‌وه‌ی له‌یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پالاَوتنه‌كانی جامی جیهانی روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نه‌یویست ناوی بلاَوبكرێتـه‌وه به ئاژانسی(IRAQI VOICES)ی وت “عه‌دنان حه‌مه‌د بۆ یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر ئوسترالیا ده‌ستبه‌رداری یاریزانان جاسم محه‌مه‌د حاجی‌و باسم عه‌باس‌و كه‌ڕار جاسم بوو.”
روونیشیكرده‌وه كه كه‌ڕار جاسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو كارتی زه‌ردی هه‌یه ناتوانێ له‌یارییه‌كه‌دا به‌شداربێت، باسم عه‌باسیش تا ئێستا له‌پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش راهێنه‌ری ناچاركرد داوای یاریزانێكی تر بكات.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی “عه‌دنان حه‌مه‌د داوای یاریزان خالد موشیری كردووه‌و پێشتریش داوای هه‌ردوو یاریزان یاسر ره‌عد‌و ساماڵ سه‌عیدی كردبوو.
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق كه هاوشانی تیپه‌كانی چین‌و ئوسترالیا‌و قه‌ته‌ر له‌گروپی یه‌كه‌می قاڕه‌ی ئاسیایه بۆ پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی، رۆژی یه‌كی حوزه‌یرانی داهاتوو له یاریگای سۆنكۆری شاری بریسبن كه به 1000كم له شاری سیدنییه‌وه دووره له‌سێیه‌م یاری خۆیدا روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ده‌بێته‌وه.

یانه‌ی ڕێدز به‌رده‌وامه له پێشكه‌ش كردنی ئاسته به‌رزه‌كانی پاش ئه‌وه‌ی دوێنی له یانه‌ی بلاكبێرنی برده‌وه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یاریگای ئه‌نفێلد ڕۆد له جوله‌ی 33ــی پریمیێرلیگ..گۆڵی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی كاپاتنیۆ ستیفی جێرارد له خووله‌كی 61ــدا تۆمار كرا و جه‌ماوه‌ری كۆبس یاریگای ئه‌نفێلدیان هه‌ژاند پاش ئه‌و ماتادۆری ئیسپانی سوپێر نینۆ(تۆرێس)له خووله‌كی 81ــدا گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و پشووی دا به مێشكی بینیتێز،به‌ر له كۆتایی هاتنی یارییه‌كه به دوو خووله‌ك یاریزانی ئۆكرانی گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد..به‌م شێوه‌یه لیفه‌رپوول شوێنی خۆی له پله‌ی چواره‌م جێگیر كرد و هه‌ڕه‌شه له پله‌ی سێیه‌م ده‌كات.

یانه‌ی مانشسته‌ر توانی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆماركرد پاش ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی گه‌نه‌رزی برده‌وه به‌م شێوه‌یه جیاوازی نێوان ناشسته‌ر و ئه‌ڕسنال بۆ 9 خاڵ و به‌م شێوه‌یه ئه‌رسنال له‌ناو بازنه‌ی كێبركێ كردن له‌سه‌ر پریمێیر هاته ده‌روه..یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆگۆ ئیمانوێل ئه‌دیبایۆر گۆڵی یه‌كه‌می له خووله‌كی 47 دا تۆماركرد به‌ڵام ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانشسته‌ر كریستیانۆ ڕۆنالدۆ توانی له رێگه‌ی لێدانی سزا گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی تۆماركرد له پاش ئه‌و یارییه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا‌و ئاست به‌رز به‌ڕێوه ده‌چوو تا وه‌ك یاریزان ئۆوین هاۆگۆێفز به هۆێ لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه بۆ یانه‌ی مانشسته‌ر تۆماركرد و دڵخۆشی له نێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد.
وێنه‌ی یارییه‌كه

ڕیال مه‌درید به شێوه‌یه‌كی زۆر نزیك بووه‌وه له به‌ده‌ست هێنانی لالیگا بۆ وه‌رزی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له مۆرسیاــی برده‌وه..تاقه گۆڵی یارییه‌كه یاریزانی هۆڵه‌ندی ویسلی شنایدێر له خووله‌كی 59 دا تۆمار كرا و یانه‌ی ڕیال بۆ ماوه‌ی 70 خووله‌ك به 10 یاریزان یاری كرد پاش ئه‌وه‌ی له خووله‌كی 20ــه‌مدا یاریزان میگێل تۆرێس به كارتی سوور ده‌ركرا..پاش ده‌ركردنی یاریزان تۆرێس یانه‌ی ڕیال به شێوه‌یه‌كی ته‌واو كۆنترۆلی یاری كرد…پاش تۆماركردنی گۆڵه‌كه یانه‌ی ڕیال چه‌ند گۆڕانیه‌كی به‌رگری كرد تا یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات.
وێنه‌ی یارییه‌كه

ئاس
*ڕۆبن و شنایده‌ر یه‌كێتی یاریزانانی هۆڵه‌ندی له ڕیال
*شۆسته‌ر لالیگا ناتوانێ له‌بن ده‌ستی ئێمه ڕابكات
دێلمۆندۆ

شامپیۆنز به‌ڵێ….لالیگا نه‌خێر
له میانه‌ی جه‌وله‌ی 32ــی لالیگا یانه‌ی ڕایسینگ توانی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی توانی به ئه‌نجامی 2-1 له شه‌مشه‌مه كۆێره‌كان بباته‌وه..پاش ئه‌م بردنه‌وه یانه‌ی ڕایسینگ توانی جێگای خۆی له نێوان چوار یانه گه‌وره‌كانی ئیسپانیا بكاته‌وه و كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 53 خاڵ له پله‌ی چواره‌مه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید..یانه‌ی فالانسیا ئاستێكی پاشی پێشكه‌ش نه‌كرد له‌م یارییه و جۆرێك له ناڕه‌زای له‌نێوان جه‌ماوه‌ری یانه به‌دیار كه‌وت چونكه ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی خێتافی ده‌كات له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا..ڕایسینگ له خووله‌كی 61 توانی گۆڵی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی یاریزان گۆنزالۆ كۆلسا تۆمار بكات به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو پاش دوو خووله‌ك ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی فالانسیا دافێد فیا توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون له ڕێه‌گه‌ی لێدانی سزا تۆمار بكات..پاش تۆماركردنی گۆڵی به‌رامبه‌ر یانه‌ی فالانسیا چه‌ند هێڕشێكی ڕێك و پێكی دروست كرد و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی فالانسیا فێرناندۆ مۆریانتێس دوو هه‌لی له‌ده‌ست دا و هه‌ردوو لێدانه‌كان به ستوون كه‌وتن له خووله‌كی 81ــدا یاریزان محمد تشیتی توانی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات..پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه جه‌ماوه‌ری یانه‌ی شه‌مشه كوێره‌كان ناڕه‌زاییه‌كی زۆریان ده‌ربڕی چونكه ئه‌مه بۆ ماوه‌ی 5 مانگه ته‌نها جارێك توانی بردنه‌وه له‌ناو خاكی خۆیدا تۆمار بكات.به‌م دۆڕانه كۆی خاڵه‌كانی فالانسیا له 39 خاڵدا مایه‌وه له پله‌ی چوارده‌هه‌م.
وێنه‌ی یارییه‌كه
له میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 33ــی كالشیۆ و له یاری لووتكه‌ی ئه‌م جه‌وله‌یه نێوان بیانكۆنێری(یوفێ) و ڕۆزۆنێرۆ(میلان) كه به بردنه‌وه‌ی بیانكۆنێری هات به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ..كاپتن و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆفانتۆس ئه‌لیساندرۆ دیل پیێرۆ له خووله‌كی 12 توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات پاش ئه‌وه‌ی لێدانێكی زۆر جوان هاویشته لای ڕاستی كالاچ پاش خووله‌كێك یاریزانی میلان پیپۆ ئینزاگی توانی له دوو هه‌ل دوو گۆڵ تۆماربكات پاش ئه‌وه‌ی پاسێكی زۆر جوانی له یاریزان فافالی پێشكه‌ش كرا..هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له خووله‌كه‌كانی 14 و 31 دا تۆمار كرا یارییه‌كه له ئاستێكی زۆر به‌رز دا بوو.زیدینیك گریگێرا توانی بۆ چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه له گۆڵی كالاچ بكات به‌ڵام كالاچ توانی پارێزگاری له گۆڵه‌كه‌ی بكات له لایه‌كه‌ی تریش یاریزان كاكا به دوو لێدانی به‌هێز وه‌ڵامی هێڕشه‌كانی بینكۆنێری ده‌داوه…گۆڵپارێزی نێوده‌وڵه‌تی ئوسترالی كلاچ توانی لێدانێكی به‌هێزی ئه‌ستێره‌ی فه‌ڕه‌نسی دیفێد تریزیگێت بگه‌ڕێنێته‌وه به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو پاش ئه‌وه‌ی یاریزان كانوڕانێزی تۆپێكی جوانی بۆ سه‌ر سه‌ری تریزیگێت ڕه‌وان كرد و كلاچ گه‌ڕاندیه‌وه به‌ڵام سالح حه‌میدێچ توانی گۆلی به‌رامبه‌ر بوون به‌ر له خووله‌كێك له كۆتایی هاتنی جێمی یه‌كه‌ی یارییه‌كه تۆماربكات..له جێمی دووه‌می یارییه‌كه زۆر هه‌لی گۆڵ كردن بۆ یانه‌ی بیانكۆنێری ڕه‌خسا یاریزان گریگێرا لێدانێكی زۆر به‌ھیزی له دووری 34 مه‌تر لێدا به‌ڵام كالاچ به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان دووری خسته‌وه له خووله‌كی 52ــدا…له خووله‌كی66ــدا به‌رگریكاری یانه‌ی میلان بۆنێرا به كارتی سوور كرا ده‌ره‌وه پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له یاریزانی مالی محمد سیسۆكۆــدا..له خووله‌كی 80ــدا یاریزان سالح حه‌میدیچ توانی گۆڵی سێیه‌م بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات و بردنه‌وه ببه‌خشێت به یانه‌ی بیانكۆنێری.
وێنه‌ی یارییه‌كه

دوا چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی ڕۆناڵدینهۆ ڕۆبێرت دێ ئاسیس رایگه‌یاند یانه‌ی به‌رشلۆنه ره‌زامه‌ندی خۆی نیشانداوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕۆناڵدینهۆ بۆ یانه‌ی ئه‌یسی میلان….هه‌رچه‌نده ئادریانۆ گالیانی جێگری یانه‌ی میلان پیش‌تر رایگه‌یاند بوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ به فه‌رمی دووپات کرایه‌وه…بۆنده‌که تا ساڵی 2012 ده‌بێت به مووچه‌یه‌کی ساڵانه به بڕی 8 ملیۆ یۆرۆ و له‌گه‌ڵ بڕی20-30 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رامبه‌ر ڕۆناڵدینهۆ

به پێی راپۆرتی میدیاکانی ئیتاڵیا یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ئارسنال ئه‌لیکسه‌نده‌ر هلیب رازی بووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو بگوازرێته‌وه بۆ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان….هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو یانه‌ی ئه‌رسناڵ ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا چاوه‌روان ده‌کرێت هلێبی ته‌مه‌ن 27 ساڵ گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیه‌که مۆربکات به بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ…هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ش پێشتر هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی هلێبی دابوو

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی و یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی دیفێد بێكام ده‌رباره‌ی خوولی یانه پاڵهوانیهتهكانی ئه‌وروپا ووتی..
“هه‌ر چوار یانه‌كان ده‌توانن نازناوی شامپیۆنز به ده‌ست بهێنن و هه‌ر چوار یانه‌كان ئاستێكی زۆر به‌رزیان پێشكه‌ش كرد ئه‌م ساڵ..وه هه‌روه‌ها ووتی ئه‌گه‌ر مان یونایتد و لیفه‌رپوول بگه‌نه یاری كۆتایی ئه‌وه یه‌كێك ده‌بێت له به‌هێزترین یارییه‌كان.به‌لام ئه‌مه‌ش ئاسان نیه چونكه یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی ئێستا ئاستی به‌ره‌و باش بوون ئه‌روات یارییه‌كی سه‌رده‌میانه ئه‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاری كۆتایی له نێوان مان یونایتد و لیفه‌ر بێت ئه‌وه زۆر خۆش ئه‌بێت”

ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی میلان ـــی ئیتاڵی ڕیكاردۆ كاكا له لێدوانێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای سپۆرت باسی له یانه‌ی مانشسته‌ر و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مان سونایتد كریستیانۆ ڕۆنالدۆ كرد ووتی
“مان یونایتد ئه‌م ماوه‌یه ئاستێكی زۆر جوان باش پێشكه‌ش ده‌كات..به‌ڵام له تۆپی پێ هه‌موو شتێك ڕوو ده‌دات..یانه‌ی مانشسته‌ر به‌هێزترین پاڵیره‌وه بۆ به ده‌ست هێنانی شامپیۆنز بۆ ئه‌م وه‌رزه..من هیچ سه‌رسام نیم كه سێ له یانه ئینگلیزییه‌كان گه‌یشتۆنه‌ته ئه‌م قۆناغه چونكه یانه‌ی ئینگلیزی هه‌رده‌م توانیویانه ئاستی باش پێشكه‌ش بكه‌ن له شامپیۆنز..له‌وانه‌شه یاری كۆتایی ئینگلیزی بێت واته دوو یانه‌ی ئینگلیزی بگه‌نه یاری كۆتایی..و یانه‌ی چێڵسی ـــیش پاڵیوراوێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی له بگاته یاری كۆتایی شامپیۆنز..ئێستا كریستیانۆ ڕۆنالدۆ باشترین یاریزانه…ئه‌مه ڕاستییه..به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دیاری باشترین یاریزان وه‌ربگرێت ده‌بێ له یۆرۆ 2008 باشترین ئاست پێشكه‌ش بكات”

ئه‌مشه‌و هه‌موو ئیتالیا چاوه‌ڕوانی یاری لووتكیی ئه‌م جه‌وله‌یه ده‌كات كه له نێوان یۆفانتۆس و میلان
ئه‌مه‌ش پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كراوی هه‌ردوو یانه
میـــلان
كالاچ
فافالی - بۆنێرا - ماڵدينی- كاف‌و
سيدۆرف - ئهمبروسينی- پيرلۆ - گاتوزۆ
ئینزاگی - كاكا
————————————–
یۆفانتۆس
بوفۆن
مولينيرو - كيلينی- ليگروتاگلی- زێبينا
نێدفد - سيسۆكۆ - كامۆڕانيزی - حهميديتچ
ديل پيرو - تريزيگێت
یانه‌ی ڕۆما بۆندی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی یانه دۆنـــی موێ كرده‌وه وه ئێستاش خه‌ریكی نوێ كردنه‌وه‌ی بۆندی یاریزان دی ڕۆسی تا ساڵی 2013..به‌ڵام یاریزانی به‌ڕازیلی مانسینی له‌وانه‌یه ئه‌م هاوینه یانه‌ی جیلاڕۆسی به جێ بهێڵێت ئه‌مه‌ش خۆی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دووپاتی كرده‌وه و زۆربه‌ی یانه ده‌یانه‌وێت بۆندی له‌گه‌ڵ ببه‌ستن..به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لای جه‌ماوه‌ری ڕۆما كه ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاست دی ڕۆسی بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.

یانه‌ی به‌رشلۆنه رایگه‌یاند که‌وا سوپه‌رستار لیۆنێل میسی چاک بۆته‌وه له پێکانه‌که‌یی و گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی جارانی و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شی کۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌شدار بێت له‌گه‌ڵ ریکارد و به‌رشلۆنه…میسی دوای ئه‌و پێکانه‌ی تووشی هات گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌رجه‌نتین له 13ی مانگی 3 بۆ چاره‌سه‌ر پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌رشلۆنه و ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانی ئه‌نجام ده‌دات…هه‌رچه‌نده میسی له یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ناکات به‌ڵام بێگومان بۆ یاری خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مان یونایتد که هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت به‌شدار ده‌بێت

ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئه‌یسی میلان رایگه‌یاند که‌وا یاریزنی لاوی یانه‌که ئه‌لیکسه‌نده‌ر پاتۆ به‌هۆی پێکان ناتوانێت به‌شدار بێت له یاری لوتکه‌ی یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یۆڤانتس له چوارچێوه‌ی یاریه‌کانی خولی ئیتاڵیا که سبه‌ی شه‌مه کاتژمێر 9:30 خوله‌ک به کاتی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت…هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه پیپۆ ئینزاگی به هۆی پێکان به‌شدار نابێت

دوای دابه‌زینی ئاستی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به هۆی ئه‌و پێکانه سه‌خته‌ی تووشی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه و هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال دیکۆ هات وا دیاره یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێت به هه‌مان شێوه‌ی ڕۆناڵدینهۆ دیکۆ له یانه‌که دووربخاته‌وه به پێی هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی توتۆسپۆرت یانه‌ی به‌رشلۆنه ئاماده‌یه به ته‌نها 10 ملیۆن یۆرۆ ده‌ست به‌رداری دیکۆ ببێت..دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و یۆڤانتسی ئیتاڵی له هه‌وڵی مۆرکردنی گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ ناوبراو به‌ڵام تا ئێستا یانه‌ی به‌رشلۆنه به فه‌رمی راینه‌گه‌یاندوه ده‌ست به‌رداری دیکۆ ده‌بێت یاخود نا

ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا لویس ئاراگۆنێس ناوی 31 یاریزانی ئاشکراکرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌و یاریزانانه 22 یاریزان هه‌ڵبژێرێت بۆ پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا جارێکی تر ڕاهێنه‌ری کاپتن بلانکۆی له پێکهاته‌که دوور خسته‌وه و ناوی یاریزانی لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆیان کرکیک له لیسته‌که‌دا ده‌بینرێ

…ناوی یاریزانان :
له یانه‌ی ریال مه‌درید: ئیکه‌ر کاسیاس - سێرجۆ رامۆس
به‌رشلۆنه:ئینێستا-زاڤی-پۆیۆڵ-بۆیان
ریال مایۆرکا:دانیێل گوێزا-فرناندۆ ناڤارۆ
ئه‌رسناڵ” سیس فابریگاس
لیڤه‌رپوول:پیپی رێینا- ئه‌لڤارۆ ئه‌ربێلوا - چابی ئه‌لۆنسۆ-فرناندۆ تۆرێس
خیتافی:دێلا رێد-پابلۆ هێرناندز
سیڤیلیا:ئه‌ندرێس پالۆپ
بیتیس: خوانیتۆ
ڤاله‌نسیا:مارچینا-خواکین-داڤید ڤیا-داڤیس دیلڤا-داڤید ئه‌لبێلدا
ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌درید:پابلۆ ئیبانێز-ماریانۆ پێرنیا-ئه‌نتۆنیۆ لۆپێز
ڤیا ریال:مارکۆس سێنا-ئه‌نگل -خوان-کاپدیڤیا
ئیسپانیۆل:راول تامادۆ-لویس گارسیا - ریێرا
